لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران سەر غەززە ٨ فەلەستینی شەهید بوون

رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ فەلەستینی دیکە شەهید بوون.
چەتەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامن لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٨ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر شاری بەیت لاهیا ٣ فەلەستینی شەهید بوون و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی غەززە فەلەستینیێک شەهید بوو و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
داگیرکەران بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر ناوچەی مەواسی لە شاری رەفەح و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ جووتیاری فەلەستینی شەهید بوون و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
هەروەها هێرش کرایە سەر شاری خان یونس و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کچێک کە بەهۆی هێرشەکانی پێشتر بریندار بوبوو شەهید بوو.
سوپای داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و بەهۆی هێرشەکان زیاتر لە ١٦٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە وڵاتی میسڕ ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر بارهەڵگرێک لە شاری نەباتیە کەسێکی لوبنانی و ٢ کەسی سوریایی گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٩١ کەس.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە وڵاتی فلیپین ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ٣٠ کەسیش بریندار بوون.